ئاژانسی فرانس-پرێس (AFP)، ئاژانسی هەواڵی هاوبەشی فەرەنسی، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گەورەکانی هەواڵی لە جیهاندا. بنکەکەی لە پاریسە و لە ساڵی ١٩٤٤ بە ناوی ئێستایەوە دامەزراوە، بەڵام ڕەگ و ڕیشەی بۆ (بیرۆ هاڤاس) دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی ١٨٣٢ لەلایەن )چارڵز لویس هاڤاس(ەوە دروستکراوە، کە ڕاپۆرتەکانی لە کاغەزە بیانییەکان وەرگێڕاوە و بەسەر پاریس و پارێزگاکاندا وەک (ڕۆژنامە) دابەشی کردووە.
لە ساڵی ١٨٣٥ نووسینگەی (هاڤاس) گۆڕا بۆ (ئاژانسی هاڤاس)، یەکەم ئاژانسی هەواڵی ڕاستەقینەی جیهان. بە جەختکردنەوە لەسەر گواستنەوەی خێرای هەواڵەکان، ئاژانسی هاڤاس یەکەم خزمەتگوزاری تەلەگرافی لە فەرەنسا لە ساڵی ١٨٤٥ دامەزراند.
لە نێوان ساڵانی ١٨٥٢ و ١٩١٩ ئاژانسەکە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕیکلام کاری کرد، کە ناوی گشتی هاڤاس بوو. پەیامنێرانی ستافی ئاژانسەکە تا کۆتاییەکانی ١٨٠٠ لە زۆرێک لە پایتەختەکانی جیهان جێگیر بوون.
بەهۆی داگیرکردنی فەرەنسا لەلایەن ئەڵمانیاوە لە ساڵی ١٩٤٠ ئاژانسی هاڤاسی سەرکوت کرا و زۆرێک لە کارمەندەکانی بەنهێنی و لە ژێرزەمینەکاندا لە چالاکییەکانیان بەردەوام بوون.
دوای ئازادکردنی پاریس لە ساڵی ١٩٤٤، ڕۆژنامەنووسانی ژێرزەمین سەریان هەڵدا بۆ ئەوەی ئاژانسی (فرانس پرێس) وەک دەنگێکی خزمەتگوزاری بۆ فەرەنسای ئازادکراو دابمەزرێنن.
حکومەتی فەرەنسا دوای جەنگ، سەروەت و سامانی ئاژانسی (هاڤاس)ی بە ئاژانسی (فرانس پرێس) دا، لەنێویاندا بینای پاریس کە بوو بە بارەگا سەرەکییەکەی.
- ڕۆیتەرز(Reuters)
- تاس ( (U.S.S.R
- ئەسیۆشەیتید پرێس (AP)
- یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ (UPI) کرد.
وەک یەکێک لە ئاژانسە هەواڵییە پێشەنگەکانی جیهان
جگە لەوەی نووسینگەی لە شارە گەورەکانی فەرەنسا هەیە، لە پایتەختە گرنگەکانی جیهانیش نووسینگە و پەیامنێری هەیە.
جگە لەوەی گرێبەستی لەگەڵ (AP) و (تاس) و (ڕۆیتەرز) هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ڕاپۆرتی هەواڵ، ڕاپۆرتێکی هەواڵی ناوخۆیی فەرەنسی بە زۆربەی ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان دەفرۆشێت و ڕاپۆرتی جیهانی خۆی پێشکەش بە زۆرێکیان دەکات.
ئاژانسی فرانس پرێس بە وەرگرتنی تۆڕێکی بێهاوتای کۆکردنەوەی هەواڵ لە ١٥١ وڵاتدا، پێشەنگی جیهانییە لە پشتڕاستکردنەوەی دیجیتاڵیدا. بە 2400 ستاف کە نوێنەرایەتی 100 نەتەوەی جیاواز دەکەن، ئاژانسی فرانس پرێس بە شەش زمانی جیهانی هەواڵەکانی بڵاو دەکاتەوە، کە پێکدێن لە ڤیدیۆ، دەق، وێنە و گرافیک.
سەرچاوە: www.britannica.com
ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا، کۆمپانیایەکی بەریتانی-ئەمریکییە کە بە بڵاوکردنەوەی ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا ناسراوە، کە کۆنترین ئینسایکلۆپیدیایە لە جیهاندا.
پرۆمۆی گشتی فرانس پرێس:




No comments:
Post a Comment