دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بۆ هاووڵاتییانی رووسیا: پەیوەندیمان پێوە بکەن

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ناسراو بە (CIA) لە ڤیدیۆیەکدا پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی رووسیا دەکات، بە ئامانجی دامەزراندنیان بۆ سیخوڕیکردن بەسەر حکومەتی رووسیاوە. کەناڵی CNNـی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکەوە بڵاویانکردەوە، لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر هانی رووسەکانی داوە زانیاری پێویست لەسەر حکومەتەکەی خۆیان بدەنە ئەمەریکا. ئەو بەرپرسانەی CIA ئاماژەیان بەوەشدا، دوای ئەوەی حکومەتی رووسیا خزمەتی سەربازی بۆ بەشێك لە خەڵکی رووسیا کردە ناچاری، هاووڵاتییانی رووسیا زانیاری زیاتریان بە حکومەتی ئەمەریکا داوە. بەهۆی ئەوەی زۆرینەی رووسەکان پلاتفۆڕمی تێلگیرام بەکاردێنین، یەکەم شوێن کە ڤیدیۆکەی CIA لێ بڵاوبووەوە ئەوێ بوو، لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا رێنمایی دراوە لەسەر چۆنێتی پەیوەندیکردن بە دەزگا هەواڵگرییەکەوە. دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا لە بەشێكی پەیامەکەیاندا، بە هاووڵاتیانی رووسیا دەڵێن: "ئێمە لێتان تێدەگەین، رەنگە باشتر لەوەی بیری لێدەکەنەوە." یەکێک لە بەرپرسەکانی CIA گوتی: هیوادارن ئەو رووسانەی کە لە بوارە هەستیارەکاندا کار دەکەن و دەستیان بە زانیارییە بەنرخە...