مۆنتاژ
مۆنتاژ بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و وشەکە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و بۆ یەکەم جار لە سینەمادا لەالیەن سێرگەی ئایزنستاین بەکارھاتووە.
مۆنتاژ چییە؟
مۆنتاژ بریتییە لە ھونەری رێکخستن یان کۆکردنەوەو پێکھێنانی (گرتەکانی کامێرا) ئەمەش بەپێی
2- سکرێپت یان سیناریۆ
3- سروشتی بابەتەکە
پڕۆسەو کاری مۆنتاژ
پڕۆسەو کاری مۆنتاژ بە کارێکی گرنگی تەلەفزیۆن دادەنرێت، بۆ سەرلەنوێ پێکھێنان و دروستکردنی کار، کە تێیدا کۆکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ و موزیک و تایتڵ لە خۆدەگرێت، واتە بە بێ مۆنتاژ ھیچ کارێک شیاوی باڵوکردنەوە نیە. مۆنتاژ دوای کۆکردنەوەو تەواوبوونی ھەموو ئەو بابەتانە دێت کە لەبەرنامەدا بەکاردێت و شێوەیەکی کۆتایی لەخۆ دەگرێت. ئەوکەسەی کە ھەڵدەستێت بەکاری مۆنتاژ پێی دەڵێن مۆنتێر، کە پسپۆڕ و شارەزایە لەبواری ھونەرەکانی مۆنتاژ، بە پێی رێنماییەکانی دەرھێنەر کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی روانینەکانی تایبەت بە مۆنتاژکردنی کارەکە.
تایبەتمەندییەکانی مۆنتێر
1- دەبێت توانای داھێنانی ھەبێت لەیارمەتیدانی دەرھێنەر لە جێبەجێکردندا
2- دەبێت شارەزایی ھەبێت لەسەر ئامێر و بەرنامە نوێکان و توانا ھونەریەکان
3- خاوەن خێراییەکی زۆر بێت لە کاردا، بەڵام لەسەر بنەمای وردی و دروستی
4- خاوەن روانینێکی ھونەری بەرز بێت، بەتایبەت لە دەنگ و وێنە.
شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە
لە پڕۆسەی مۆنتاژ، شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە بەچەند جۆرێک دەبێت وەک:- - بڕین Cut / گواستنەوەی راستەوخۆییە لە دیمەنێکەوە بۆ دیمەنێکی تر. - تێکەڵکردن Dissolve / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی تێکەڵکردن. - ونبوون Fade / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی ونبوون و دیارنەمان. - سڕینەوە Wipe / ھاتنی دیمەنی دووەمە بەشێوەی سڕینەوە بۆسەر دیمەنی یەکەم، یان سڕینەوەی دیمەنی یەکەم. بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسەی کەکاری مۆنتاژ دەکات، دەبێت لەرووی دەروونیەوە زۆر ئاسوودەبێت و پەیوەندییەکی باش و پتەوی لەگەڵ ستافی کارەکەی ھەبێت، لەھەمانکاتدا دەبێتە رێنیشاندەرێک بۆ کامێرامان، بەتایبەت لەکاتی پێدانی تێبینی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چاوێکی ھونەری ھەبێت لەرووی رەنگەوە، بۆئەوەی لەکاتی چارەسەرکردنی رەنگ و بەکارھێنانی رەنگ تووشی گرفت نەبێت، لەھەمووشی گرنگتر مۆنتێر دەبێت مۆسیقی بێت و شارەزایی لە ئیقاعی مۆسیقا ھەبێت.




No comments:
Post a Comment